وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا به یاری نێوان نیس و لیل ده‌ستی پێكردو هه‌ردوو یانه‌ش به خالێكی یاره‌كه رازی بوون و به گۆلێك یه‌كسان بوون.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ریڤێرا له نیس به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن یاریگا به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش یاریزان گایتان لاپۆرت له خوله‌كی هه‌ژده تۆماری كرد .
له دوا خوله‌كی گێمی دووه‌م و به‌ر له فیكه‌ی كۆتایی یاری بافۆدی دیاكیتی گۆلی یه‌كسات بوونه‌وه‌ی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و خالێكی یاریه‌كه‌ی لیل وه‌رگرت و یانه‌كه‌شی له دۆراندن روگار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون كۆتایی پێ هات و هه‌ر یانه‌یه‌و خالێكی یاریه‌كه‌ی وه‌رگرت.
هه‌ر لەگەری یەكەمی لیگاوەن، كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و، یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر یاریگای پارك دی برانس میوانداری یانەی لۆریان دەكات.
پی ئێس جی بەسەركردایەتی لویس ئەنریكی ئیسپانی هەوڵ دەدات بەشێواز و پلانێكی جیاواز دەربكەوێت، لەدوو وەرزی رابردوو سەرەرای بوونی كۆمەلی ئەستێرەی بەناوبانگ لەریزی یانەكە، بەڵام بەهەگبەی بەتاڵ لەسەر ئاستی ئەوروپا دەرچوون، لەخولی فەرەنساش ئاستیان وەك پێویست نەبوو، بۆیە كارگێری یانەی پاریس لویس ئەنریكی وەك راهێنەری نوێی یانەكە هەلبژارد.
پاریس بۆ ئەم یاریە دوایین یەكەی مەشق و راهێنانی خۆی بەبێ بەشداربونی هەردوو ئەستیڕە كلیان مبابی و نەیمار داسیلڤا ئەنجامدا، لای خۆیەوە ئەنریكی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، من لە پرسی مباپێ وە دەست پێدەکەم، پێش ئەوەی بگەمە یانەکە چارەسەرێکی ئەرێنی لەنێوان یانەکە و یاریزانەکەدا دۆزرایەوە، بۆیە هیوادارم رێكەوتن لەنێوان یانەكە و ئەو یاریزانە ئەنجام بدرێت، ئەوە شتێکە زۆر حەز دەکەم بیبینم.
هەروەها ئەنریكی وتیشی دەمەوێت فەلسەفەی یانەکەتان بیر بخەمەوە کە سەرۆکی یانەکە دایناوە، واتە یانەکە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە، یاریزانان، ڕاهێنەران، یاریدەدەرەکان هەتا كۆتایی، سەبارەت بە یاریزانەکانی تر، مارکۆ ڤێراتی و نەیمار، خووی من وایە کە گفتوگۆکانی نێوانمان بە تایبەتی بهێڵمەوە، بەواتایەكی دیكە ئەوەی من پێم گوتوون و ئەوەی پێیان وتم لە کایەی تایبەت لە نێوانماندا دەمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.