ئەمڕۆ شەممە رووسیا ڕایگەیاند كە 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینییان لە نزیك نیمچە دوورگەی كریمیا خستۆتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاندووە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی 14 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لەناوبردووە و هەروەها هێرشی 6 فڕۆكەی دیكەشی لەرێگەی جەنگی ئەلیكترۆنییەوە پووچەڵكردۆتەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكردووە،كە لەو هێرشانەدا هیچ زیانێك نەبووە.
هەروەها بەرپرسانی مۆسكۆ ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان تێكشكاندووە كە پایتەختی كردبووە ئامانج.
ڕووسیا خستنە خوارەوەی 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینای راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.