Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:50

ئه‌و میوانه‌ی نیشانه‌كانی پیربوون دواده‌خه‌ن

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی پێست و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ زۆرێك له‌ میوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ مادده‌ خۆراكییه‌كان و سوود به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێكیان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر پێست ده‌بێت و نیشانه‌كانی پیربوونی مرۆڤ دواده‌خه‌ن.

پسپۆڕه‌كه‌ ناوی باسقه‌ مه‌حمیدۆفایه‌ و بۆ رۆژنامه‌ی (ئیزڤێستیا) قسه‌ی كردووه‌ و گوتوویه‌تی: خۆراكه‌ ریشاڵییه‌كان كه‌ له‌ زۆرێك له‌ میوه‌كاندا هه‌یه‌، گرینگن بۆ هه‌رس و توانه‌وه‌ی چه‌ورییه‌كان، هه‌روه‌ها دژه‌ ئۆكسانیان تێدایه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ خانه‌كانی پێست ده‌كه‌ن و نیشانه‌كانی پیربوون دواده‌خه‌ن.

پسپۆڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ میوه‌كان داوه‌ كه‌ سوودێكی ئێجگار زۆر به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت و نیشانه‌كانی پیربوون دواده‌خات، ئه‌ویش میوه‌ی كاكی (پرسیمۆن)ـه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌كانی یۆد و ئاسن و كالسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕ و كارۆتینی تێدایه‌، ئه‌م ماددانه‌ش به‌ سوودن بۆ پێست و مانه‌وه‌ی به‌ شێداری.

هه‌روه‌ها ناوی میوه‌ی خۆخی هێناوه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڤیتامینه‌كانی (А و С و Е) تێدایه‌ كه‌ كاریگه‌ری باشیان بۆ ره‌نگی پێست و باشبوونی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها زیندووكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست چاڵاكتر ده‌كات.

كێویش یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ سوودبه‌خش و ڤیتامینه‌كانی (С و Е) و ڕێشاڵه‌كان و دژه‌ ئۆكسانه‌كان، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زۆر كه‌مه‌.

كێوی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مادده‌ی خۆراكی زۆر باشی تێدایه‌ و نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی پیری خاو ده‌كاته‌وه‌.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.