به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و زۆری بارانبارین له هاوینی ئه‌مساڵدا، هاووڵاتییه‌كی سویدی له دادگا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی تۆمار كردووه.
هاووڵاتییه سویدییه‌كه ناوی فرێدریك مۆلاندهره و ته‌مه‌نی 40 ساڵه و ئه‌ندازیاری پڕۆگرامی كاره‌بایه، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له ده‌سته‌ی گشتی سكاڵاكان له وڵاتی سوێد سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی تۆمار كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵدا له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی بارانبارین له وڵاته‌كه‌ی پشووه‌كانی به‌هه‌ده‌ر چوونه و نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست سوودی لێ ببینێ.
فرێدریك به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارین له وڵاته‌كه‌ی تووشی دۆخێكی ده‌روونی خراپ بووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریداوه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی تۆمار بكات و داوای ماف و قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پێشبینی نه‌ده‌كرد سكاڵاكه‌ی قبووڵ بكرێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا وه‌ڵامی ده‌سته‌ی گشتی سكاڵاكانی سوید تووشی شۆكی كردووه كاتێك به نامه‌یه‌ك ئاگاداریان كردۆته‌وه كه سكاڵا و دۆسییه‌كه‌ی داخراوه.
فرێدریك له سكاڵاكه‌دا داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ڕاوه‌ستانی به‌په‌له‌ی بارانبارین و باشتربوونی دۆخی كه‌شوهه‌وای وڵاته‌كه‌ی له هه‌ساره‌ی زه‌وی كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مساڵ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهان، وڵاتی سوید وه‌رزێكی هاوینی سارد و پڕ له بارانی به‌ڕێ كرد، له كاتێكدا كه پێشبینی ده‌كرا كه‌شوهه‌وای هاوینی ئه‌مساڵی وڵاته‌كه وشك و گه‌رم و كه‌م باران بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.