Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:38

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ وێستهام یونایتد گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ فرۆشتنی هاری ماگوایەر

کوردستان TV
100%


فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی تایبەت بە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان، دووپاتیکردەوە لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا یانەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ یانەی وێستهام یونایتد گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ فرۆشتنی بەرگریکاری تیپەكەی هاری ماگوایەر.
 ئەو قسانەش لەكاتێدایە بەگوێرەی زانیاریەكانی ڕۆمانۆ كارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد هاری ماگوایەری ئاگادارکردۆتەوە بەدوای ئۆفەرێکدا بگەڕێت بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بڕوات، چونكە ناوبراو نەیتوانی متمانەی تێن هاگی ڕاهێنەری یانەكە بەدەست بێنێت، وەرگرتنەوەی هێمای كاپتن لەماگوایەر و پێدانی بە برۆنۆ فێرناندیز ئاماژەیەكی روونە بۆ دەست بەداربوون لەهاری ماگوایەر.
 بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ كە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە وێستهام لەگەڵ یونایتد گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ کڕینی هاری ماگوایەری تەمەن سی ساڵ بە بڕی سی و پێنج ملیۆن یۆرۆ.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.