2 هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران له سێداره‌دران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،رۆژی چوارشه‌م 9ی8ی2023، سزای سێدارەی مەنووچێهر خەزایی، هاووڵاتیی بەندکراوی خەڵکی گوندی "دێلۆر"ی سەر بە شاری کەنگەڤەری پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئەو هاووڵاتییە بەر لە دەستگیركرانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه، خۆی ئەندامی هێزی ئینتزامیی حکوومەت بووە و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركراوه و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
هەنگاو پێشتر هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی بەناوی ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری "هەرسین"ی سەر بە پارێزگای کرماشان، کە بەرەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا، بڵاو کردەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه،ئەحەد هاشمی، 7 ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركراوه و دواتر لەلایەن لقی 1ی دادگای شۆڕشی شاری هەمەدان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "نەزەری"، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،تاوه‌کو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
ئێران 2 هاووڵاتی كوردی له سێداره‌دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.