Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:48

مانگی رابردوو 928 منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له‌ سلێمانی له‌ دایك بوونه‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2023) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2.780 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە هه‌زار و 641  نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
راشگه‌یاندراوه‌، مانگی ڕابردوو 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 495 منداڵیان كوڕ بوون و 433 منداڵیان كچ بووە، لەو ژمارەیە 558 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 370 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 207 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 19 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 140 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 1.276 سۆنەریش گیراوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.