Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:57

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی نزیك مۆسكۆ روویدا

کوردستان TV
100%

حكومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، تەقینەوەیەك لە كارگەی بینایی لە ناوچەی سێرگیڤ پۆساد لە جەرگەی مۆسكۆ ڕوویداوە.
بەگوێرەی ئاژانسی "تاس"ی ڕووسی، لەئاكامی تەقینەوەكەدا 11 كەسی بریندار بوون، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕوو.
هەروەها دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ڕەتیانكردۆتەوە كە هۆكاری ڕووداوەكە، بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووبێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەرگری ئاسمانی ڕووسیا بڵاویكردەوە كە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكڕاینییان خستۆتە خوارەوە كە بەرەو مۆسكۆ دەڕۆیشتن. 
شایانی باسە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا بۆ سەر خاكی ڕووسیا زیادی كردووە .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.