جیانلویجی بۆفۆن، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە پۆستێكی نوێ گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەكەی راگەیاند.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و دوای مانەوەی چەندین ساڵ لە یاریكردن ، بۆفۆن وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند بۆفۆن پۆستی سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ئەستۆ دەگرێت و شوێنی جیانلوكا ڤیالی كۆچكردوو دەگرێتەوە.
بۆفۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویهتی، دەگەڕێمەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی چونكە ئەو منداڵەی سی ساڵ پێش ئێستا هاته نێۆ ههلبژاردهكه ، هێشتا دەیەوێت خەون ببینێت و لەگەڵ هاندەرانی ئیتاڵیادا بژی
لە ساڵی 1997 جیجی یەكەم یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە ئهنجامدا و بۆ ماوەی 20 ساڵ لە یاریكردن بە درێسی ئازۆریەوە بەردەوام بوو، بۆفۆن لەگەڵ ئیتاڵیا 176 یاری كرد و توانی نازناوی جامی جیهانی 2006 ببەنەوە ، لهگهل یانهكانیش 975 یاری ئهنجام داوهو 825 گۆلی لێكراوهو له 429 یاریش گۆلهكهی بهخاوێنی پاراستووه .
بۆفۆن بە پۆستێكی نوێ گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتهكهی راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.