Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:40

شەڕەکەی ئیلۆن ماسک و مارک زوکەربێرگ ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت

کوردستان TV
100%

هەردوو خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس و کۆمپانیای مێتا لەناو قەفەسێکدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و بڕیارە شەڕەکە بە ڕاستەوخۆ لە ئێکس بۆ بینەران بگوازرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 06ـی 08ـی 2023 ئیلۆن ماسک ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی و خاوەنی تۆڕی ئێکس، لە پلاتفۆڕمەکەی خۆی ڕایگەیاند: شەڕەکەم لەگەڵ مارک زوکەربێرگ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ئێکس پەخش دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: داهاتی گواستنەوەی شەڕەکەی خۆی و زوکەربێرگ بۆ سەربازانی خانەنشین تەرخان دەکات.

ئیلۆن ماسک و مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیای مێتا، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یەکتر، زوکەربێرگ مەشقی هونەرە جەنگییەکان ئەنجام دەدات، لەلایەکی دیکەشەوە ماسک هەر ئەمڕۆ ئاماژەی بەوە دا کە کاتی نییە بۆ وەرزشکردن، بۆیە لەسەر کار ڕاهێنان دەکات و قورسایی بەرز دەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ماسک چالنجێکی ڕاگەیاند و گوتی: "ئامادەم لەناو قەفەسێکدا شەڕ بکەم." لەبەرامبەردا زوکەربێرگ ڕووبەڕووبوونەوەکەی قبووڵ کرد و ئاماژەی بەوە دا کە "شوێنەکەم بۆ بنێرە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.