ساڵانه پێش ده‌ست پێكردنی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یاری قه‌لغانی خێرخوازی له نێوان پاله‌وانی خول و جام به‌رێوه ده‌چێت ، كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 6ی8ی2023، له‌سه‌ر یاریگای وێمبڵی له له‌نده‌ن هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی و ئارسناڵ روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه .
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سێتی باسی لە ئامادەکارییەکانی تیپەکەی کرد بۆ یارییەکەی ئه‌مرۆ یەکشەممە له جامی قه‌لغانی خێرخوازی كاتێك لەگەڵ ئارسناڵ لەسه‌ر یاریگای وێمبڵی روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
یانەی مانچێستەر سێتی کە ئەم هاوینە گۆرانكاری زۆری له پێكهاته‌كه‌ی كرد، ماتیۆ کۆڤاسیچی لە یانەی چێڵسی گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی، ئیلکای گۆندۆگان یاریزانی هێڵی ناوەڕاستیش لە کۆتایی گرێبەستەکەی بەرەو بەرشەلۆنە ڕۆیشت و ڕیاز مەحرەزی هێرشبەریش پەیوەندی بە یانەی ئەهلی سعودییەوە کرد
هەریەکە لە کایل واکەر و بێرناردۆ سیلڤا پەیوەندییان بە یانەی بایرن میونشن و بارسێلۆنا کردووە.
لەلایەکی دیکەوە خوانما لیلۆی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەکە دوای پچڕانی په‌یوه‌ندی جارێكی دیكه گەڕایەوە ناو ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکە، سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ گواردیۆلا وتی،هەوڵی بردنەوەی یارییەکەی شیڵد دەدەین، بەڵام بارودۆخی ئێمە جیاوازە، چونکە وەرزی ڕابردوو دوو هەفتە دوای کۆتاییهاتنی خولەکە تەواومان کرد، هەروەها دوو هەفتە لەمەوبەر دەستمان بە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ کرد، بۆیە لە باشترین ئاستدا نین هیوادارین باری دەروونیمان یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی ئاستێکی باش پێشکەش بکەین، سەرکەوتوو بین و نازناوەکە بەدەستبهێنین.
میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ باسی له ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو یاری قه‌لغانی خێرخوازی كرد.
ئارتێتا وتی ئاماده‌كاری باشمان كردووه‌و چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌شمان ئه‌نجامداوه و پێم وایه بتوانین هه‌مان ئاستی ده‌ستپێكی وه‌رزی رابردوو پێشكه‌ش بكه‌ین ،سه‌باره‌ت به یاریزانه‌كانیشی ئه‌و راهێنه‌ره وتی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده ده‌بن ته‌نها خیسۆسی به‌رازیڵی نه‌بێت ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامداوه‌و له‌سه‌ره‌تای وه‌رز له‌یاریه‌كان بێبه‌ش ده‌بێت .
ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ڕۆژی چوارشەممە پشکنینی بەپەلەی بۆ کرا، دوای ئەوەی تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو، دواتر نەشتەرگەریی بۆ كرا‌و ئێستا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ له‌و پێکانەکەی کە لە دوایین مۆندیالدا تووشی بوو ، سه‌باره‌ت به یاری قه‌لغانی خێرخوازیش ئارتێتا وتی،من زۆر بە پەرۆشم بۆ یاریکردنی قەڵغان و بژاردەی بردنەوەی نازناوەکەمان لەبەردەمدایە، ئێمە یاری به‌رامبه‌ر به مانچێسته‌ر سێتی ده‌كه‌ین و دەبێت لێی ببەینەوە،ئه‌و باشترین تیپە لە ئەوروپا، ئێمە دەزانین پێوەرەکان چین و پێداویستییەکان چییە بۆ بردنەوەی یارییەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.