به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كه خه‌ڵكی شاری بانه‌یه بووه قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،رۆژی پێنجشه‌م3ی8ی2023، هۆشیار ئەمینی دەوسێنە، کۆڵبەری لاو كه خەڵکی گوندی " دەوسێنە "ی سەر بە شاری بانە له كوردستانی ئێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان گیانی لەدەست داوە.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئەو کۆڵبەرە لاوە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆی لە سنووری "هەنگەژاڵ" و لە بازگەی "خۆریئاوا" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران سەری پێکراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،تەرمی ناوبراو ڕۆژی هەینی، 4ی8ی2023، لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی لەم شارە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.