Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:49

ڤیدیۆ.. بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.4 پلە لەو وڵاتە روویدا و 21 كەس برینداربوون

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.4 پلە ڕۆژهەڵاتی چین هەژاندووە و میدیاكانی دەوڵەتی چینیش بڵاویان كردووەتەوە كە لانیكەم 21 كەس بریندار بوون و دەیان باڵەخانە ڕووخاون.
ئەو ئاژانسە ئەمریكییە ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 2:33 خولەكی بەیانی ڕوویداوە بە دووری 26 كم لە باشووری شاری دێژۆ لە پارێزگای شاندۆنگ و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.
هەروەها كەناڵی فەرمی سی سی تی ڤی لە زاری دەسەڵاتدارانی شاندۆنگەوە بڵاویكردەوە، لانیكەم 21 كەس برینداربوون، هەروەها 126 خانوو یان بینا لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا داڕماون.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی شینخوا، وەزارەتی بەڕێوەبردنی باری نائاسایی چین تیمێكی ڕەوانەی پارێزگای شاندۆنگ كردووە بۆ كارەكانی ڕزگاركردن.
بوومەلەرزەكە لە شارەكانی دووری پەكین و تیەنجین و هەروەها شاری شەنگەهای كە نزیكەی 800 كیلۆمەتر لە ناوەندی بوومەلەرزەكەوە دوورە، هەستی پێكراوە.
شایانی باسە بوومەلەرزە لە چین زۆر روودەدات، بەڵام بە دەگمەن بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا ڕوودەدات، كە زۆربەی دانیشتوان و شارە گەورەكان تێیدا چڕبوونەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.