Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:43

په‌یامێك له‌ پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامێكی له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ی جه‌وییه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌، لە پێناو هاندانى زیاترى یانە خۆشەویستەکەى شارەکەمان و بۆ بینیى ڕاستەوخۆی یارى کۆتایی جامی پاڵەوانیەتی عێراق لە نێوان (هەولێر و قوەی جەوی) کاتژمێر 8:00ـی شەو لە باغی شار و بەردەم قاوەخانەی مەچکۆ، شاشەیەکى گەورە بۆ گواستنەوە یارییەکە دانراوە و هەموومان لەوێ دەبین بۆ هاندانى یانەى هەولێرى دایک و یانە خۆشەویستەکەی شارەکەمان.
جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ كاتژمێر 8ی ئه‌مشه‌و له‌ یاری كۆتایی جامی عێراقدا، له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب له‌ شاری به‌غدا هه‌ردوو یانه‌ی  هه‌ولێر و قوه‌ی جه‌وییه‌ رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌. 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.