Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:57

مانچێسته‌ر سێتی و ئارسناڵ له‌ یاری قه‌ڵغانی خێرخوازی ئینگلته‌را رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ساڵانه‌ پێش ده‌ست پێكردنی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یاری قه‌لغانی خێرخوازی له‌ نێوان پاله‌وانی خول و جام به‌رێوه‌ ده‌چێت ، كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی  سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ و له‌سه‌ر یاریگای وێمبڵی له‌ له‌نده‌ن هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی و ئارسناڵ روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌ .
 بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ ، یاری قه‌لغانی خێرخوازی له‌ ساڵی 1908 ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ یه‌كه‌م جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ .
 شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌ 17 نازناو پله‌ی یه‌كه‌میان گرتووه‌و زۆرترین جار جامه‌كه‌یان به‌رزكردۆته‌وه‌ .
 یانه‌ی ئارسناڵیش كه‌ خاوه‌نی پازده‌ نازناوه‌ هه‌وڵ ده‌دات جارێكی دیكه‌ جامه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێت و له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نزیك ببێته‌وه‌ ، هه‌رچی یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتیه‌ هه‌وڵ ده‌دات بۆ جاری حه‌وته‌م براوه‌ی نازناوی قه‌لغانی خێرخوازی ئینگلته‌را بێت .
   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.