له مانگی حه‌وتی رابردوودا 131 هاووڵاتی له كوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ؛ لە ماوەی مانگی 7ی2023دا لانی کەم 225 هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه لە سەرانسەری ئێران دەستگیركراون، ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتردا کە 168 هاووڵاتی دەستگیركراون، 57 حاڵەت کە دەکاتە 34٪ زیادی کردووە.
بەپێی ئەم ئامارە، لە ماوەی مانگی 7ی 2023دا لانی کەم 131 هاووڵاتیی کورد کە دەکات 58٪ی کۆی ده‌ستگیركراوانی ئێران، 19بەلووچ، هەروەها 29 ئافره‌ت و 7 منداڵ و 11 هاووڵاتی بەهایی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و یاخود ڕفێندراون.
زیاتر لە58٪ی دەستگیركراوان هاووڵاتیی کورد بوون
بەپشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوودا لانی کەم131 هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستگیركراون کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی شه‌ش 54 حاڵەت واتە 70%زیاددی کردووە و دەکاتە 58٪ کۆی گشتیی دەستگیركراوانی مانگی ڕابردوو لە سەرانسەری ئێران‌دا.
هەروەها هه‌ر لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانی کەم 19 هاووڵاتیی بەلووچ کە دەکاتە 8.5٪ی سەرجەم ده‌ستگیركراون، 9 هاووڵاتیی تورک کە دەکاتە 4%ی هەموو دەستگیركراوان و 7 هاووڵاتیی لوڕ و بە ختیاری، هەروەها 7 هاووڵاتیی گیلەک و مازنی کە دەکاتە 6%ی سەرجەم دەستگیركراوان لە سەرانسەری ئێران‌دا دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکردنی پەیڕەوانی کەمینە ئایینییەکان
دەستبەسەرکردنی پەیڕەوانی کەمینە ئایینییەکان لە مانگی حه‌وتی رابردوودا، وەک مانگەکانی پێشووتر لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بەردەوام بووە و لە ماوەی ئەو مانگەشدا لانی کەم 16 چالاکی ئایینی لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانەوە دەستگیركراون کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی شه‌شدا 11 حاڵەت واتە 220% زیادی کردووە.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 11 کەس لەو چالاکە ئایینییانەی دەستگیركراون، پەیڕەوی ئایینی بەهایی بوون کە 6 کەسیان ئافره‌ت و 5 کەسیشیان پیاو بوون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم 4 چالاکوانی سوننە لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران و چالاکوانێکی دیکەش لە بەلووچستان دەستگیركراون.
دەستبەسەرکردنی 29 ئافره‌ت و 7 منداڵ لە مانگی حه‌وتدا.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ، هه‌ر لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم 29 ئافره‌ت لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون کە دەکاتە 13%ی کۆی گشتیی ده‌ستگیركراون.
هه‌ر له و مانگه‌دا،7 چالاكوانی ئافره‌تی کورد و 6 چالاكوانی بەهایی لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.
هەروەها هه‌ر لەم ماوەیەدا لانی کەم 7 منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵ لە سەرانسەری ئێران لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون یان ڕفێندراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەش، 4 لەو منداڵانەی دەستگیركراون بەلووچن، 2 منداڵی کورد و منداڵێکیش لە تاران بووە.
بەندکرانی مامۆستایان و قوتابییان و چالاکوانانی ڕاگەیاندن
بەپشتبەستن بە ئاماری رێكخراوی هەنگاو، هه‌ر لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، قوتابییه‌ك بە ناوی نازیلا مەعرووفیان و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
هەر لەم ماوەیەدا لانی مامۆستایەکی زانکۆ بە ناوی سامان پاشایی و خەڵکی شاری سەقز ده‌ستگیركراوه.
لە شارە جیاجیاکانی دیكه‌ی ئێران‌دا، 8 ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ڕاگەیاندن و هەروەها 7 هونەرمەند و ئەکتەر ده‌ستگیركراون.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، ناسنامەی سەرجەم ده‌ستگیركراوان كه‌ژماره‌یان 225 كه‌سه، لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوهكهماندا تۆمار کراوە.
له مانگی رابردوودا 131 هاووڵاتی كورد له ئێران ده‌ستگیركراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.