لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومهتی ههرێمی كوردستان ، بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، دوابەدوای ئەو سەرکەوتن و پێشوازییە گەرمەی لە پەتاتەی جوتیارانی کێڵگەکانی پارێزگای هەولێر کرا کە (300) تۆن پەتاتە لە هەشت کۆنتێنەردا لە عەلوەی وولاتی ئیمارات .
له راگهیاندراوێكیشدا وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه،لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێ بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ وولاتانی کەنداو ئوردن لەسەر داخوازی لقەکانی ماکدۆناڵدز بۆ بەپیشەسازی کردنی پەتاتە و دروستکردنی چپس و فینگەر .
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه،بەهۆی پاڵپشتیەکانی جوتیاران لە پێشخستنی شێوازی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پەتاتە ، ئەمساڵ پێشبینیکراوە کە هەرێمی کوردستان بگاتە لوتکەی بەرهەمهێنان و زیاتر لە (600) هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و (150) هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەمبێت ، لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بەهۆی پێگەیشتنی وەرزی پەتاتەی خۆماڵی ، هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەکراوە ، تاوەکو کۆتای مانگی ئەمساڵ.
له كۆتاییدا وهزارهتی كشتوكاڵ ئاماژهی بهوهشكردووه، لێکتێگەیشتن نامەمان هەیە لەگەڵ( 7) کارگە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی بۆ ئەوەی ساڵانە ڕاستەوخۆ بەرهەمی پەتاتەی جوتیاران وەربگرنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.