بهتهقهی راستهوخۆی هێزه ئهمنییهكانی ئێران له مانگی رابردوو 20 كۆڵبهری كوردی كورد له شارهكانی كوردستان بوونهته قوربانی.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ؛ لە ماوەی حهوتی 2023، لانی کەم 20 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون یان بریندار بوون کە 85٪ی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ئامارەی رێكخراوی ههنگاو، 2 کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و 18 کۆڵبەر بریندار بوون کە 3 کەسیان لاوبوون و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە.
لەو ئامارە تۆمارکراوەدا پارێزگای کرماشان بە 14حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمارکراوە.
هۆکاری گیانلەدەستدان یان برینداربوون
تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: 17 کەس (16 بریندار و 1 کوژراو) کە دەکاتە 85٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوە سروشتییەکان: 2 کەس (1 کوژراو و 1 بریندار) کە دەکاتە 10٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و بێڕێزیکردن: 1 کەس (بریندار) کە دەکاتە 5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 1 کەس (کوژراوە)
پارێزگای سنە: 5 کەس (1 کوژراو و 4 بریندار)
پارێزگای کرماشان: 14 کەس (بریندار)
تەقەکردنی هێزە ئهمنییهكان
هێزە کانی هەنگی سنووری: 17 کەس (1 کوژراو و 16 بریندار )
سوپای پاسداران: 1 کەس (1بریندار)
له مانگی رابردوودا بهتهقهی راستهوخۆی هێزه ئهمنییهكانی ئێران 20 كۆڵبهری كورد بوونهته قوربانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.