وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پرسی جینۆسایدی ئێزیدییەكانی بە فەرمی ناساند،
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، حكومەتی بەریتانیا بە فەرمی دانی بەوەدانا كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 كردەوەی جینۆسایدیان لە بەرامبەر بە گەلی ئێزیدی ئەنجامداوە.
لای خۆشێەوە، لۆرد تاریق ئەحمەد ،وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، رایگەیاند: دانیشتوانی ئێزیدی نۆ ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی داعشی تیرۆریست، زیانێكی بێ ئەندازەیان بەركەوت و تا ئەمڕۆش هەست ئازارەكانیان دەكرێت.
هەروەها گوتی: ئەمڕۆ ئەو دانپێدانانە مێژووییەمان كردووە كە كردەوەی جینۆساید لە دژی گەلی ئێزیدی ئەنجامدرابوو.
بەریتانیا جینۆسایدی ئێزیدییەكانی بە فەرمی ناساند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.