Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:56

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە دوو رۆژ لە ئێران دەبێتە پشوو

کوردستان TV
100%

حكومەتی ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە ببێتە پشووی فەرمی .
عەلی بەهادری جەهرۆمی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، حكومەتی ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پشووی فەرمی لە سەرتاسەری ئێران .
جەهرۆمی لە پۆستێكدا نووسیویەتی: بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەم ڕۆژانەداو بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارێكی وەزارەتی تەندروستیی پەسەند كرد، بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، ببێتە پشووی فەرمی. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.