Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:49

له‌ مانگی رابردوودا ئێران 11 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌داوه‌

کوردستان TV
100%


له‌ مانگی رابردوودا ئێران 61 هاووڵاتی  له‌ گرتوخانه‌كانی ئێران له‌ سێداره‌داوه‌.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو7ی 2023دا سزای سێدارەی لانی کەم61 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون، لەو ئامارەش4 کەسیان لە شارەکانی شیراز و فوولادشار لە پێش چاوی خەڵک و لە شوێنی گشتیی شار لەسێدارە دراون.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ هه‌ر له‌و مانگه‌دا،2 بەندکراوی سیاسیی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بە ناوەکانی محەممەد ڕامز ڕەشیدی و سەعید نەعیم هاشمی قەتالی لە شیراز و لە شوێنی گشتیی شار لەسێدارە دراون، هەروەها سزای سێدارەی 4 ئافره‌تیش لە بەندیخانەکانی کرمان، ڕەجاییشار، کەرەج و ئیسفەهان (لە دوو حاڵەتدا) جێبەجێ کراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،زیاتر لە 52٪ی کۆی گشتیی لەسێدارەدراوانی مانگی ڕابردوو بەندکراوانی کورد و بەلووچ و تورک بوون
بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە لە ناوەندی ئاماری رێكخراوی هەنگاو تۆمار کراوە؛ لە ماوەی مانگی رابردودا سزای سێدارەی لانی کەم12 بەندکراوی بەلووچ و 11 بەندکراوی کورد جێبەجێ کراوە کە دەکاتە 37.7٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوانی سەرانسەری ئێران. هەروەها سزای سێدارەی 9 بەندکراوی تورک جێبەجێ کراوە کە 14.7٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوانی سەرانسەری ئێران.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌ هه‌ر  لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، سزای سێدارەی 4 بەندکراوی هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە کە دەکاتە 6.5٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوانی سەرانسەری ئێران. زانیاریی ورد لەسەر 11 بەندکراو کە 18٪ی کۆی ئەو لەسێدارەدراوانەی کە ناسنامەیان هێشتا ئاشکرا نەبووە.، هێشتا لە بەردەستدا نییە
جیاکردنەوەی ئاماری لەسێدارەدراوان بەپێی تۆمەتەکان:
شایانی باسە کە زۆربەی بەندکراوان واتە 31 کەس کە دەکاتە 50.8٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوان، بە تۆمەتی پەیوەندیداری بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراون و هەروەها 22 کەس کە دەکاتە 36٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوان، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەسێدارە دراون.
بەندکراوانی سیاسی: 3کەس
کوشتنی بەئەنقەست: 22 کەس
ماددە هۆشبەرەکان: 31 کەس
دەستدرێژیی سێکسی: 5 کەس.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.