Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:56

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئێران گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


 لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە باکووری ئێران، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە شاری کەرەج سەربە پارێزگای ئەلبورز باکووری ئێران، گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی پەیام، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکە بڵاوکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە فڕۆکەخانەی پەیام لە شاری کەرەج، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە''.
لە کاتێکدا زانیاریی سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەخراوەتەڕوو، باس لەوە کراوە کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.