Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:22

له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌لیكۆپته‌رێك به‌ر ته‌لێكی كاره‌با كه‌وتووه‌ و كه‌وتۆته‌‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، هه‌لیكۆپته‌رێك به‌ر ته‌لێكی كاره‌با ده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش فڕۆكه‌وانه‌كه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ند رووداوێكی هاتوچۆش دروست ده‌كات.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ شه‌قامێكی خێرای شاری كلارك له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ ڕوویداوه‌ و تێیدا هه‌لیكۆپته‌ری جۆری (بێڵ 206 ئێڵ) به‌هۆی نزمی فڕینه‌وه‌ خۆی به‌ ته‌لێكی كاره‌با داداوه‌ و كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

پۆلیسی ویلایه‌تی ئۆهایۆ ئاشكرای كرد كه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ده‌موده‌ست و هه‌ر له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ له‌ شه‌قامێكی خێرا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌، بۆته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ند ڕووداوی هاتوچۆش و 7 ئۆتۆمبێل خۆیان به‌یه‌كداداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.