دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له وڵاتی پاكستان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسێكی حزبی له‌نێو هۆڵی كۆنفراسه‌كه ته‌قینه‌وه ڕووی دا و له ئه‌نجامیشدا 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانی تریش بریندار بوون.
كه‌ناڵی (گیۆ)ی پاكستانی بڵاوی كرده‌وه: كۆنفراسه‌كه بۆ حزبی (كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئیسلامی) له ناوچه‌ی باجوار له وڵاتی پاكستان له نزیك سنووری ئه‌فغانستان به‌ڕێوه ده‌چوو.
بڵاویشی كرده‌وه: بڕیاربوو به‌رپرسێكی باڵای حزبه‌كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا وتارێك پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتنی ته‌قینه‌وه‌كه ڕووی دا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها 123 كه‌سی تریش بریندار بوون كه بارودۆخی ته‌ندروستی 17 له برینداره‌كان مه‌ترسیداره.
كۆنفرانسه‌كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چوو كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له وڵاتی پاكستان هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.