Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:36

عێراقییەكان لە ساڵی رابردوودا 3 ملیار و 410 ملیۆن دۆلاریان لە ئێران خەرجكردووە 

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی بواری ئابووری عێراق هۆكارێكی دیكەی گرانبوونی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا ڕێگە بە گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران نادرێت دینار بە ڕێژەی فەرمی بۆ دۆلار بگۆڕن ، بۆیە ناچارن دۆلار لەبازاڕدا بكڕن،ئەمەش دەبێت هۆی ئەوەی خواست لەسەر دۆلار زیاد ببێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی تەمموز ،نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری عێراق ،هۆكارێكی دیكەی گرانی نرخی دۆلار ئاشكراكردوو رایگەیاند: گەشتیارانی عێراقی لە ماوەی ساڵی ڕابردووی 2022دا 3 ملیار و 410 ملیۆن دۆلاریان لە ئێران خەرج كردووە.
مەرسومی ئاماژەی بەوەدا كە عێراقییەكان 55%ی كۆی گشتی گەشتیارانی بیانییان پێكهێناوە كە لە ساڵی 2022دا چوونەتە ئێران.
زیاتر گوتی، بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا ڕێگە بە گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران نادرێت دینار بە ڕێژەی فەرمی بۆ دۆلار بگۆڕن ، بۆیە ناچارن دۆلار لەبازاڕدا بكڕن،ئەمەش دەبێت هۆی ئەوەی خواست لەسەر دۆلار زیاد ببێت.
شایانی باسە لە بودجەی عێراقدا نرخی فەرمی بۆ دۆلار بە 1320 دینارە، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 157 هەزار دینار.بەڵام ئەمرۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزارو 800 دینار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.