پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، ئەو خەرجییە گەورەیەی یانەکانی سعودیە "بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی گۆڕیوە"و پێشبینیشی کرد یاریزانی زیاتر ئەوروپا بەجێبهێڵن و رووبكه‌نه وڵاتانی کەنداو.
گواردیۆلا کە تازە ڕیاز مەحرێزی یاریزانی باڵی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و سعوودیه بەجێهێشتووە و بڕێکی زۆر پارەی لە یانەی ئەهلی سعودی وەرگرتووە، نازانێت خەرجییەکان بەردەوامن یان نا، بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، خولی سعوودی ده‌یه‌وێت جیاواز ده‌ربكه‌وێت.
گواردیۆلا لە شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان قسه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند یاریزان ئازاده له چ خولێك یاری ده‌كات به‌لام گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كان له‌لایه‌ن یانه‌كانی سعوودیه به‌م شێوه‌یه كارێكی تازه‌یه و هیوادارم كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌كاته سه‌ر خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.