Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 09:33

چاڤی: هیوادارم بتوانین ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی وه‌رزی نوێ له‌ خوله‌ جیاوازه‌كاندا بكه‌ین

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ یارییه‌كان و خوله‌كانی داهاتوو ، له‌و گه‌شته‌ ئاماده‌كاریه‌ی سازیان كردووه‌ ،‌ یانه‌ی بارسێلۆنا یاری كلاسیكۆی به‌ سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ریال مه‌درید برده‌وه‌.
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر‌ یاریگای ئه‌ی تی تی له‌ داڵاس به‌رێوه‌ چوو ،له‌ گێمی یه‌كه‌م بارسێلۆنا به‌ گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش عوسمان دیمبلی له‌ خوله‌كی پازده‌ تۆماری كرد هه‌رچه‌نده‌ له‌ ناوه‌راستی ئه‌م گێمه‌ لێدانێكی سزا بۆ ریال مه‌درید هه‌ژمار كرا به‌لام ڤینیسیۆس جۆنیۆر نه‌یتوانی گۆل تۆمار بكات.
له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی هه‌شتاو پێنج ڤێرمین لۆپێز گۆلی دووه‌می بۆ تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ زیاد كرد ، له‌ دوا خوله‌كی یاریش ڤیران تۆرێس گۆلی سێیه‌می بارسێلۆنا تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات .
 ریال مه‌درید دوو یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام داوه‌ له‌ یاری یه‌كه‌م به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌ میلانی برده‌وه‌و له‌یاری دووه‌میش به‌ دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مان یونایتد تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یاری سێیه‌می تیپه‌كه‌ی ئه‌نشیلۆتی بوو .
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووش له‌به‌رامبه‌ر یۆڤنتۆس یاری ئه‌نجام ده‌دات ، یانه‌ی بارسێلۆناش ئه‌مه‌ دووه‌م یاری ئاماده‌كاری بوو دوای ئه‌وه‌ی به‌ پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆل به‌ ئارسنال دۆراو یاری به‌رامبه‌ر یۆڤنتۆیش دواخرا ،تیپه‌كه‌ی چاڤی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ی سی میلان یاری ده‌كات .
دوای كۆتایی هاتنی یاری كلاسیكۆی دۆستانه‌ی نێوان بارسێلۆنا ریال مه‌درید چاڤی هێرناندێز بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن قسه‌ی كردو باسی له‌یاریه‌كه‌و ئه‌و شێوازه‌ كرد كه‌ یارییان پێوه‌ كردووه‌ ، چاڤی ووتی بە یاریزانەکانم وت، ئەو ڕۆژە له‌ به‌رامبه‌ر ئارسناڵ ئەوەندە خراپ نەبووین و ئەمڕۆش ئەوەندە باش نەبووین.
گوتیشی: زۆرجار ئەنجامەکە چەواشەکارانەیە، بەڵام من دڵخۆشم بەو شێوازەی کە ڕکابەریمان کرد. 
هەروەها دڵخۆشم بە ئامادەبوونم، چونکە ئێل کلاسیکۆ باشترین یارییە لە جیهانی تۆپی پێدا. بۆیە، خۆشحاڵم کە زۆر کەس بەشدارییان کردووە، و کە چێژیان لێ وەرگرتووە. دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر بوو. پێم وایە ڕیال مەدریدیش یاریه‌كی باشی ئەنجامدا و لە کۆتاییدا یارییەکی نایاب بوو. هیوادارم بتوانین به‌و رۆحیه‌ته‌وه‌ ده‌ست به‌یاریه‌كان بكه‌ین و ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بكه‌ین .
  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.