Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:27

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تای خوێنبه‌ربوون له‌ كه‌ركووك تۆمار كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حاڵه‌تێكی تری ‌تای خوێنبه‌ربوون له‌ كه‌ركووك تۆمار كرا، نه‌خۆشه‌كه‌ گه‌نجێكه‌ و ئێستا له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه‌.

ته‌ندروستی كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ پێنجشه‌م حاڵەتیکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای کەرکووک تۆمارکراوە.

ڕاشیگه‌یاند: تووشبووه‌كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵانه‌ به‌ناوی (ع. ر) و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نه‌خۆشه‌كه‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له‌ شاری كه‌ركووك چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ده‌كرێت و له‌ژێر چاودێری دایه‌.

ته‌ندروستی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌مه‌ هه‌شته‌مین حاڵه‌تی تووشبوونه‌ به‌ تای خوێنبه‌ربوون و تا ئێستاش 2 كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ هه‌ردووكیان پیاو بوونه‌ و ته‌مه‌نیان 29 و 39 ساڵ بووه‌.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.