ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان كلیان مباپێ له‌به‌رده‌م سه‌ركێشیه‌كی گه‌وره‌یه، به‌پێی قسه‌ی رۆژنامه‌كان ئه‌و یاریزانه گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلالی سعودی ده‌ستپێكرده‌وه له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی بۆ ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه، كارگێری یانه‌ی پاریس بۆ ئه‌وه‌ی گوشار زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌و یاریزانه تا داهاتووی خۆی یه‌كلابكاته‌وه، ناوی له‌لیستی گه‌شتی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ ده‌رهێنا.
هه‌روه‌ها پی ئێس جی مباپێ خسته سه‌روی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌هاوینی ئه‌مساڵ ریزی یانه‌كه به‌جێ دێلێن، بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، بریكاری مباپێ له‌گه‌ڵ هیلالی سعودی دەستیان بە دانوستان کردووە سەبارەت بە مووچەی ئەو یاریزانە و ماوەی گرێبەسته‌كه‌ی.
به‌پێی قسه‌ی ڕۆژنامه‌كه بەرپرسانی یانەی هیلال دەیانەوێت مباپێ بۆ ماوەی دوو وەرز له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام بێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و یاریزانه ئاره‌زووی زۆری هه‌یه گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئه‌نجام بدات، بۆیه مباپێ هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلال بۆ ته‌نیا یه‌ك وه‌رز بێت و دواتر روو له‌یانه‌ی شاهانه بكات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نوێنەرانی کیلیان مباپێ دەیانەوێت مووچەی ساڵانەی ئه‌و هێرشبه‌ره بۆ پێنج سه‌د ملیۆن یۆرۆ زاد بكه‌ن، لە کاتێکدا یانه‌ی سعودیه‌كه بری چارسه‌د ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه دیاریكردوه، به‌پێی قسه‌ی ئاژانسه‌كان پاریس پێشوازی لە ئۆفەرەکەی یانه‌ی هیلال ده‌كات، چونكه هیچ ئۆفه‌رێك ناگاته ئه‌و بۆنده‌ی یانه سعودییه‌كه بۆ ئه‌و یاریزانه‌ی دیاریكردوه.
بریكاری مباپێ له‌گه‌ڵ هیلالی سعودی دەستیان بە دانوستان کردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.