بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایەسەر مۆسکۆ، لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو، ڕووسیا، کیێڤ بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات.
کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 07ـی 2023 دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی بۆسەر مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا ئەنجام داوە، سێرگی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: هێرشەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە.
سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ باسی لەوە کرد کە کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆ، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتەسەر مۆسکۆ.
سۆبیانین ئاماژەی بەوە دا کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەر دوو باڵەخانەی چۆڵ کەوتوون و هێرشەکان هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتەوە.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئۆکراینا بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و ئاماژەی بەوە داوە کە "هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی کیێڤ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.