سەرباری جەختكردنەوە لەسەر گرنگی خواردنی نانی بەیانیان بۆ مرۆڤەكان.
بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەركەوتوە كە هاوڵاتیانی ئەمریكا باوەڕیان وایە پێكهاتەی ئەو ژەمە خۆراكیە ڕۆڵ دەبینێت لەسەر گرنگییەكەی، بەتایبەت ئەگەر سەوزە بچێتە پێكهاتەكەیەوە ئەمەش بۆچوونی ( 84% )ی ئەو هاوڵاتیانەیە.
ئەمانەش چەند ڕێنماییەكن بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت كە سەوزە بابەتیەكان بخرێتە نێو پێكهاتەی خۆراكی ژەمی بەیانیانمانەوە كە بەپێی جۆری پێكهاتەكان و حەز و تامەكانیان بۆ هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەكانی جیهان دیاریكراوە :
* زەڵاتەی سەوزە ، هەوڵبدە چەند پارچەیەك گۆشت لەگەڵ هێلكەی كوڵاو و كەمێك سپێناغ تێكەڵ بكەو كەمێك ئەڤۆگادۆ و هەندێك گوڵە بەڕۆژەی تێ بكە ، بەم جۆرە دەبیتە خاوەنی ژەمێك نانی بەیانی بەتام و گرنگ .
* هەوڵبدە بەیانیان سپێناغ بخۆیت ئەگەر هەستت كرد ناتوانیت بەیانیان بیخۆیت دەتوانیت لەگەڵ چەوەندەر تێكەڵی بكەیت.
* دەتوانرێت بەیانیان پەتاتە بخۆیت و بكرێت بە قاژقاژو لەگەڵیدا پاقلە و بادەم بخورێت .
* دەتوانیت بەیانیان قارچك و تەماتەو زەیتی گوێزی هیندی لەگەڵ هێلكەیەك یاخود دوان تێكەڵ بكرێت .
* هەوڵبدە لەجیاتی سەوزە میوەش بخۆیت وەك ( سێو ، مۆز ، شلیك ، گوێزەر ) ئەمەش بەسوود دەبێت .
* هێلكە لەگەڵ نیو تەماتە و نیو بیبەر و قارچكێك تێكەڵ بكە بیخەرە فڕنەوە پاشان بیخۆ .
* ئەگەر تەمبەڵی دەكەیت و ناتوانیت ئەوانەی پێشەوە ئامادە بكەیت دەتوانی سپێناغ و پیتزای برۆكلی بخۆیت ئەگەرنا دەتوانیت سوود لە بابەتەكانی دانەوێڵە ببینیت .
* دەتوانیت ئەڤۆگادۆ بخۆیت بە نانەوەو كەمێك چەوەندەری تێبكە لەگەڵ تەحییندا یاخود كەمێك ئاوی تەماتە .
* دەتوانیت باشترین ژەمی بەیانی ئامادە بكەیت لە هێلكەو پەنیرو زەڵاتەو برنج ، دەشتوانیت بیبەرو پیاز و سپێناغی تێ بكەیت بەپێی جۆری خۆراكەكە .
* دەتوانیت كێك بخۆیت لەگەڵ پەنیرو زەیتی گوێزی هیندی یاخود ماست .
ژێدهر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.