پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هه‌ڵاوسانی قاچ و ده‌سته‌كانی له به‌یانیاندا دیاری كرد و ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێجار ههڵاوسانهكان مانای بوونی نه‌خۆشی له دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نن و له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌بێت به زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.
زه‌هڕا بافلۆڤا كه پسپۆرێكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانه گوتی: هه‌ر كه‌سێك له به‌یانیاندا كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ قاچه‌كانی به ئه‌ستووربوون یاخود هه‌ڵاوسان بینێ، ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات، چونكه ئه‌مه یه‌كێكه له نیشانه و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌گه‌ری بوونی نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌كان.
گوتیشی: مه‌رج نییه هه‌موو هه‌ڵئاوسانێكی قاچ له به‌یانیاندا مانای بوونی نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌كان بگه‌یه‌نێ، ره‌نگه حه‌ساسییه‌ت بێت یاخود نه‌خۆشی دهرهمی یانیش سوتانه‌وه‌ی جه‌سته، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پشكنینی دڵ و ده‌ماره‌كان بكرێت.
گوتیشی: به‌ده‌ر له هه‌ڵاوسانی قاچ، ئه‌گه‌ر له به‌یانیاندا ئه‌ستووربوونی ڕووخسار یان به‌شێكی جه‌سته یاخود ده‌ركه‌وتنی كیس و په‌ڵه‌ی سوور له‌ژێر چاوه‌كان ده‌ركه‌وتن، پێویسته پێش هه‌موو شتێك پشكنین بۆ گورچیله‌كان بكرێت.
دكتۆره زه‌هڕا هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر له به‌یانیاندا ده‌سته‌كان ئه‌ستوور بوون و هه‌ست به ڕه‌قبوونی ئێسكه‌كانی كرا، ره‌نگه هۆكاری ئه‌مه بوونی كێشه بێت له غوده‌ی ده‌ره‌قیدا، یاخود ره‌نگه كێشه‌ی كه‌می ڕێژه‌ی ئاو یان پرۆتین یان خراپی سیسته‌می خۆراك بێت.
پسپۆڕه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار هۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه بۆ ڕزگاربوون له ههڵاوسانهكان پشت به خواردنی ده‌رمانه‌كانی دژه‌هه‌وكردن و میزكردن ببرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئامۆژگاری كرد له زووترین كاتدا سه‌ردانی پزیشك بكرێت، چونكه هه‌ندێجار ده‌رمانه‌كانی دژه‌هه‌وكردن و میزكردن ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی گۆڕانكاری له جه‌سته‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.