Erbil 2°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:30

خواردنی نانی بەیانی پێش ئەم كاتژمێرە لە نەخۆشی شەكرە دەتپارێزێت

کوردستان TV
100%

لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی ئەم دواییە ئاشكرای كردووە كە سوودێكی گەورە لە خواردنی نانی بەیانی پێش كاتژمێر هەشتی بەیانیاندا هەیە.
توێژینەوەكە كە لەلایەن توێژەرانی پەیمانگای بەرشەلۆنە بۆ تەندروستی جیهانی ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوەكراوە، خواردنی نانی بەیانی لە دوای كاتژمێر 9ی بەیانی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم بە ڕێژەی لەسەدا 59 زیاد دەكات، بە بەراورد بەو كەسانەی پێش كاتژمێر 8ی بەیانی ئەم ژەمە دەخۆن.
بەگوێرەی ئانا پالۆمار كروز، توێژەری پەیمانگای ئیسپانی و نووسەری سەرەكی توێژینەوەكە، كاتی ژەمی بەیانیان ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە ڕێكخستنی ڕیتمی ڕۆژانە و كۆنترۆڵكردنی گلوكۆز و چەورییەكان.
هەروەها توێژەران ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی ژەمی ئێوارەی درەنگ (دوای كاتژمێر 10ی شەو) ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی شەكرە زیاد كردووە،هاوكاتیش بەڕۆژووبوونی درێژخایەن سوودی زۆری هەبووە .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.