Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:42

ئێران 2 هاووڵاتی كورد له‌ سێداره‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%


2 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌دران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌م 18ی7ی2023، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی حەبیبوڵڵا ئیلخانی، تەمەن 50 ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی نۆدشە لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوادی کرماشان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاند، ئەو هاووڵاتییە پێش ئەوەی کە دەستگیربكرێت، مامۆستای قوتابخانە بووە و 12 ساڵ لەمەوبەر بە "پاساوی شەرەف" کەسێکی بە ناو "شۆڕش" کوشتووە و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه‌، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی قاسم سەیدحوسێنی، تەمەن 50 ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوە.
بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی سەیدحوسێنی كه‌ به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاند؛ قاسم سەیدحوسێنی، 18 ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراوە و هەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواستراوەتەوە.
له‌ كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.