Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 13:28

نرخی نەوت دابەزی

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لەدوای ئەوەی لە داتا ئابوورییەکانی چین دەرکەوت کە گەشەکردن لە چارەگی دووەمی ئەمساڵدا خاوبووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 07ـی 2023 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 72 سەنت کە دەکاتە 0.9% دابەزیوە و بە 79 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 67 سەنت کە دەکاتە 0.9% دابەزیوە و بە 74 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت 1 دۆلار و 25 سه‌نت دۆلاری هاته‌سه‌ر واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 1.6% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81 دۆلار و 57 سه‌نت، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ كه‌ له‌ ڕۆژی 25ـی نیسانه‌وه‌ تۆمار كرابێت.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی داتاکانی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی چین، کە دەرکەوت هەڵاوسان خاوبووەتەوە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی ئەوەی چین دووەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.