Erbil 3°C شەممە 30 تشرینی دووەم 01:58

بوومەلەرزەیەك ئالاسكای هەژاند.. هۆشداری لە بارەی روودانی شەپۆلەكانی تسۆنامی درا

کوردستان TV
100%

لە ویلایەتی ئالاسكا باكووری رۆژئاوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 7،2 پلە روویدا.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریكا (USGS) رایگەیاند كە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیەی كە بەگوڕی 7،2 پلە لە نیمچەدوورگەی ئالاسكا روویداوە، 98 كیلۆمەتر لە شاری ساند پۆینت-ەوە دووربووە.
ئاماژە بەوە كرا كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 32،6 كیلۆمەتر روویداوە و دوای روودانی بوومەلەرزەكەش هۆشداری درا لە بارەی روودانی شەپۆلەكانی تسۆنامی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.