Erbil 2°C شەممە 30 تشرینی دووەم 02:34

هۆشدارییەكی نوێ.. پلەكانی گەرما لە ساڵی 2024دا بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی "ساینس ئاڵرت"، گەرمبوونی جیهان لە ناوەڕاستی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە دەركەوتن كردووە، ئەمەش وایكردووە دەیەی یەكەمی سەدەی ئێستا گەرمترین بێت.
پێگەكە لە زاری زانا و پسپۆڕانەوە هۆشداری داوە كە ئەگەری هەیە پلەكانی گەرما لە ساڵی 2024دا بۆ ئاستێكی نوێ بەرزبێتەوە.
لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە، هەندێك وڵات بەتایبەت چین و هیندستان بەردەوامن لە بەكارهێنانی وێستگەكانی كارەبای خەڵوز و فراوانكردنی بیناسازییەكانیان، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەو دەستكەوتە ژینگەییانە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی كەشوهەوای جیهانی، لە ساڵی ڕابردوودا شەپۆلی گەرمای زۆر بووەتە هۆی مردنی 16 هەزار كەسی دیكە لە ئەوروپا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.