Erbil 1°C شەممە 30 تشرینی دووەم 04:41

له‌ وڵاتی كوێت بڕیاردرا مردوو له‌ شه‌واندا بنێژرێت

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت داوایان له‌ هاووڵاتییان كرد بۆ له‌مه‌ودوا مردووه‌كانیان به‌ شه‌و بنێژن له‌ جیاتی رۆژ، به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له‌ كاته‌كانی رۆژ له‌م وه‌رزه‌دا.

بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی وڵاتی كوێت ده‌ركراوه‌ و تێیدا هاتووه‌: بۆ ئه‌م مانگه‌ و هه‌روه‌ها مانگی داهاتووش هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه‌سێكی بمرێت، ده‌كرێت به‌شه‌و مردووه‌كه‌ بنێژێت.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: بۆ ئه‌م بڕیاره‌ فه‌توا له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌رگیراوه‌ و به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن مردووه‌كانیان له كاته‌كانی شه‌و به‌تایبه‌تیش له‌ ‌نێوان نوێژه‌كانی شیوان و خه‌وتنان بنێژن تا نه‌بێته‌ ئاسته‌نگ بۆ خاوه‌نی مردوو و ئه‌وانه‌شی ده‌چنه‌ سه‌ر گۆڕستان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه‌ گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن.

شاره‌وانی وڵاتی كوێت جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له ‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ و ناشتنی مردووه‌كان له‌ كاته‌كانی شه‌واندا ڕووناككه‌ره‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كان‌ له‌ گۆڕستان دابین ده‌كه‌ن.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌م بڕیاره‌یان مه‌رج نییه‌ و ده‌كرێت مردوو له‌ هه‌ر كاتێكدا بنێژرێت، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا باشتره‌ ڕێوڕه‌سمی ناشتن و له‌گۆڕنانی مردووان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرسه‌ له‌ كاته‌كانی شه‌ودا بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.