2 هاووڵاتی كورد كه برای یه‌كترن به‌ناوه‌كانی شەفیع بابەکری، شوانە بابەکری كه خه‌ڵكی شاری شنۆن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 6ی7ی2023، شەفیع بابەکری خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستگیركرا.
دەستگیركرانی شەفیع بابەکری لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە 4ی7ی2023، براگەورەی ناوبراو بەناوی شوانە بابەکری تەمەن 38 ساڵ دوای بانگکرانی بۆ باره‌گای هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركرابوو.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەردەستدانییە".
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه" ئەم دوو برایە کوڕی ڕەشید بابەکری ناسراو بە "ڕەشید مەنگوڕی" بەندکراوی سیاسین، کە لە ساڵی 1994ی کوردی لە سێدارە درابوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.