Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 19:04

نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌رمیان بۆ ئافره‌تانی دووگیان: كه‌ هاتنه‌ نه‌خۆشخانه‌ ترمز و به‌فر له‌گه‌ڵ خۆتان بهێنن

کوردستان TV
100%

نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ گه‌رمیان ئاگاداری دایكانی دووگیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ ترمز و به‌فر له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.

نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب له‌ گه‌رمیان له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ هەموو ئەو دایکە دووگیانانەی کە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی پێویستیان بە دەرزی خوێن خەستی هەیە لەجۆری (کلیکسان)، بۆ ڕۆژی دووشەممە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون بکەن بۆ وەرگرتنی دەرزییەکە، کە لەماوەی ڕابردوو نەمابوو.

ڕاشده‌گه‌یه‌نێت: ئەو دایكانه‌ی کە دەفتەریان نییە، پێویستە كۆپی ڕه‌گه‌زنامه‌، کارتی زانیاری، وێنەیەك، سەرجەم سۆنار و ڕاپۆرتەکانی بۆ دەرهێنانی دەفتەری خەرجکردنی دەرزییەکە له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: ترمزێک لەگەڵ بەفر لەگەڵ خۆتان بهێنن، بۆ ئەوەی ده‌رزییه‌كه‌ زیانی پێ نەگات، چونکە لە پلەی گەرمی بەرز، دەرزییەکە تێک دەچێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.