Erbil -0°C شەممە 30 تشرینی دووەم 06:43

به‌ ڤیدیۆ.. به‌هۆی پێكدادانی دوو پاس 80 كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆی نێوان دوو پاسی گواستنه‌وه‌دا له‌ شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا به‌لایه‌نی كه‌م 80 سه‌رنشین بریندار بوون.

ڕووداوه‌كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م له‌ گه‌ڕه‌كی مانهاتن له‌ شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا ڕوویداوه‌ و دوو پاسی گواستنه‌وه‌ی پڕ له‌ نه‌فه‌ر كه‌ یه‌كێكیان گه‌شتیاری هه‌ڵگرتبوو، به‌یه‌كیان داداوه‌.

كیڤن مۆرفی كه‌ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی شاری نیۆیۆڕكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ 80 سه‌رنشین له‌نێو هه‌ردوو پاسه‌كه‌ بریندار بوون، 18 له‌و بریندارانه‌  گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

كیڤن له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، پاسه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ كه‌ دوو نهۆمی بووه‌، به‌ خێراییه‌كی زۆر له‌ دواوه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ پاسێكی تری گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌ و برینی برینداره‌كانیش سووكه‌ و ته‌نیا ئازاری سه‌ر و قاچ و ده‌ست بووه‌.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.