له مانگی رابردوودا 168 هاووڵاتی كورد له شاره كوردستانییهكان له لایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی شهشی 2023دا لانی کەم 168 هاووڵاتیی لە سەرتاسەری ئێراندا لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركراون، بەراوردکردنی ئەم ئامارە لەگەڵ ئاماری مانگی5 کە107 حاڵەت تۆمارکرابوو، بە 57٪ (61 حاڵەت) بەرزبووەتەوە.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه لهنێو ئهو ژمارهیهی كه هێزه ئهمنییهكانی دهستگیری كردووه، 77 هاووڵاتیی کورد و 50 هاووڵاتیی بەلووچی تێدایه. هەروەها 25 کەسیان ئافرهتن، 16 کەسیان منداڵ و 7 کەسیان قوتابی و مامۆستای قوتابخانە بوون.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەستبەسەرکراوانی کورد و بەلووچ
بەپشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، 76٪ ئەو کەسانەی کە دەستگیركراون بەرانبەر بە 127 حاڵەت لە هاووڵاتییانی کورد و بەلوچ پێکهاتوون.
زیاترین ژمارەی دەستبەسەرکراوان بە تۆمارکرانی 77 حاڵەت بەرانبەر بە46٪ی کۆی گشتی دەستگیركراوان هاووڵاتیی کورد بوون و 50 حاڵەت بەرانبەر بە 30٪ی کۆی گشتی دەستگیركراوان هاووڵاتیی بەلووچ بوون.
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دهستگیركرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە مانگی رابردوودا هەر وەک مانگەکانی ڕابردوو لەلایەن هێزه ئهمنییهكانهوه درێژەی هەبووە. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم پێنج چالاکوانی مەزهەبی لەلایەن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستگیركراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ لانی کەم چوار چالاکوانی مەزهەبی و مامۆستایانی ئایینی سونە مەزهەبی بەلووچ و هاووڵاتییەکی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە مانگی رابردوودا دهستگیركراون.
دەستگیركردنی 25 ئافرهت و 16 منداڵ له مانگی شهش
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم 25 ئافرهت لە سەرتاسەری ئێراندا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون کە بەرانبەرە بە 15٪ی کۆی گشتیی دەستگیركراوان.
جێگای ئاماژەپێدانە کە، 15 حاڵەت لە ئافرهتانی دەستگیركراو بەرانبەر بە 60٪ی کۆی گشتی ئەم ئامارە ئافرهتانی کورد بوون.
هەروەها لەم ماوەیەدا لانی کەم 16منداڵ لە سەرتاسەری ئێراندا لەلایەن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستگیركراون.
بەپێی ئەم ئامارە هەموو منداڵانی دەسگیركراو لە منداڵانی کورد و بەلوچ پێکهاتوون. لەمانگی شهشی رابردووشدا لانی کەم11 منداڵی بەلووچ و 5 منداڵی کورد لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون.
دەستگیركرانی مامۆستا،قوتابی و چالاکوانیی میدیایی
لە ماوەی ئەم یەک مانگەدا، لانیک ەم 4 قوتابی بەناوەکانی پێدرام موعینی خەڵکی سنە، مائدە ئادەمی موکری خەڵکی مەهاباد، ئارمیتا پاویر خەڵکی تەورێز و ڕێحانە خوراسانی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیركراون.
هەروەها، لانی کەم 3 مامۆستای قوتابخانە بەناوەکانی ئەسغەر میرزادگان خەڵکی فیروزئاوا، محەممەد تەهماسبی خەڵکی سەراوڵە و مەحموود مەلاکی خەڵکی بوشەهر لەلایەن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستگیركراون.
جێگای ئاماژەپێدانە کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم 4 چالاکوانی میدیایی لە شارەکانی تاران، ڕەشت و جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئێرانهوه دهستگیركراون .
له كۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو رایگهیاندووه" ناسنامەی ئەم 168 کەسە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمارکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.