لاوێكی كورد كه خه‌ڵكی شاری ئاودانان له كوردستانی ئێران به‌هۆی به‌شداری كردنی له له خۆپیشاندانه‌كانی "ئافره‌ت، ژیان، ئازای" چاوێكی له‌ده‌ستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ئاودانان بە ناوی سەجاد ڕەحمەتی، به‌هۆی به‌شداری كردنی لە خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ڕابردووی شاره‌كانی كوردستانی ئێران‌دا چاوی چەپی لەدەست داوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" ناوبراو یەکێک لەو دەیان بریندارەی خۆپیشاندانەکانی بزووتنەوەی "ئافره‌ت، ژیان، ئازادی"یە کە تاکوو ئێستا بەهۆی گوشار و هەڕەشەی هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه بێدەنگ بوون".
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه؛ سەجاد ڕەحمەتی، لاوی تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ڕابردووی ئەم شارەدا بریندار بووە، کە دواتر بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە ناچار بووە چاوی چەپی هەڵکۆڵێت و بۆ هەمیشە بینایی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەجاد ڕەحمەتی سەرەڕای برینداربوون و لەدەستدانی بینایی چاوی ڕاستی، هەنووکەش وەک ستافی دووکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بەردەوام کارەکانی ڕۆژانەی خۆی ڕاپەڕاندووە.
ئەم لاوە کوردە ئێوارەی له ساڵی 2022، لە گۆڕەپانی بەسیجی شاری ئاودانان لەنێو ئاپۆرای جەماوەریی ناڕەزایەتییەکاندا بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران دەموچاوی بریندار بووە.
له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" سەجاد ڕەحمەتی دواجار بەهۆی بەرکەوتنی لانی کەم چوار گولـله‌ی ساچمەیی، چاوی ڕاستی خۆی بەتەواوەتی هەڵکۆڵیوە و دوای دوو نەشتەرگەری بۆ هەمیشە بینایی ئەو چاوەی لەدەست دا".
له كوردستانی ئێران لاوێكی كورد به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان چاوێكی له ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.