كۆمەڵەی پاراستنی گورچیلە لە وڵاتی نەمسا، بە چەند دەرەنجامێك گەیشتون، كە هەندێكیان پێشتر هەبوون و پێداگیری دوو بارەی لەسەر دەكرێتەوە، لەم چەند خاڵەدا ئەو هۆكارانە دەخەینەڕوو كە وا دەكەن گورچیلەكان لەكاربكەون.
- زۆر بەكارهێنانی خوێ و خوو گرتن بەخواردنی سوێر.
- دابین نەكردنی بڕی ئاوی پێویست بۆ جەستە و وەلانانی خواردنەوەی ئاو، كە پزیشكانی نەمسایی دەڵێن لەرۆژێكدا جەستە پێویستی بە 10 بۆ 12 پەرداخ ئاو هەیە.
- زۆر خواردن و زیادەڕەویكردن لەخواردنی گۆشتی سور.
توێژینەوەكە گەیشتووە بەو دەرەنجامەی كە پشتگیری توێژینەوەكانی پێشتر بكات دەربارەی كاریگەری جگەرەكێشان لەسەر گورچیلەكان، كە شێرپەنجەی پرۆستاتی لێ دەكەوێتەوە.
ژێدهر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.