لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی لەلایەن دكتۆر عەلا سوبحی بێگ وستافی پزشكان و كارمەندانی بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكە، نەشتەرگەری گۆڕینی یەكێك لەزمانەكانی دڵ بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا بەشێوازێكی تازە و پێشكەوتوو بەبێ ئەوەی شوێنی برینی نەشتەرگەریەكە لەسەرسنگی نەخۆشەكە بمێنێتەوە.
ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە لەڕێگەی كردنەوەی كەمترین بەش لەلای ڕاستی نەخۆشەكە بوو ، لەدوای تەنیا 3 كاتژمێر توانرا بۆری هەناسەی دەستكردەكەی بۆ لاببرێت و دوای 3 رۆژ نەخۆشەكە بەتەندروستییەكی باشەوە نێردرایەوە بۆ ماڵەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.