Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:33

توێژینەوەیەكی پزیشكی مەترسییەكانی بەكارهێنانی رۆژانەی ئەسپرین ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

هەرچەندە ئەسپرین یەكێكە لەو دەرمانانەی كە هەندێك لە پزیشكان بۆ كەسانی بەساڵاچوو دەینوسن بۆ پاراستنیان لە نیشانە تەندروستییەكان كە بریتین لە جەڵتەی مێشك و جەڵتەی دڵ، بەڵام توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەم دواییە ئاشكرایكردووە كە مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە.
ماڵپەڕی پزیشكی ئەمریكی، "مێدسكەیپ" كە توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەسپرین دەبێتە هۆی  كەمخوێنی و بەبێ ئەوەی نیشانەكانی دەربكەوێت، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئۆكسجین لە خوێندا.
سەرەڕای سوودەكانی ئەسپرین لە بەرەنگاربوونەوەی جەڵتەی مێشك و جەڵتەی دڵدا، بەڵام بەشداریكردنی لە كەمخوێنیدا سەرچاوەیەكی مەترسییە بۆ كەسانی بەساڵاچوو.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، دوای بەدواداچوون بۆ حاڵەتەكانی 18 هەزار كەس لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە ماوەی 5 ساڵدا لە ئەمریكا و ئوسترالیا گەیشتوونەتە  ئەم ئەنجامانە.
ڕوونیشیكردەوە، ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە كە ڕێژەی كەمخوێنی لەنێو ئەوانەی ئەسپرین دەخۆن بە ڕێژەی 20% زیادی كردووە بە بەراورد بەوانەی ئەسپرینیان بەكارنەهێناوە.
توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆڵی ئەسپرین لە ڕێگریكردن لە مەینبوونی خوێن ئەوەیە كە ڕێگری دەكات لە لكاندنی گەردیلەكانی خوێن بەیەكەوە، هەروەها بەكارهێنانی زۆر دەبێتە هۆی وەرینی دیواری گەدە و دزەكردنی خوێن بە شێوەیەك كە مەترسی تووشبوون دوو هێندە دەكات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.