دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوێنی دووشه‌ممه 19-6-2023 ته‌رمی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی عێراق" لوئه‌ی فازل" له شاری به‌غداد دۆزرایه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی :لوئه‌ی فازڵ"یان له ناوچه‌ی وه‌زیرییه‌ی به‌غداد دۆزیوه‌ته‌وه، تائێستا هۆكاری گیان له‌ده‌ست دانی ئاشكرا نه‌كراوه،له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه، سه‌ره‌تا وه‌ك ته‌رمی نه‌ناسراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه دواتر ته‌رمه‌كه ناسراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ،ته‌رمه‌كه هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ته‌قه‌كردنی پێوه دیار نیه، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی پێده‌چێت ته‌نها خنكان بێت له‌ناو ئاودا.
ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌ری سینه‌مای عێراقی لوئه‌ی فازڵ له ساڵی 1982 له عێراق له‌دایك بوه، وه‌كو ده‌رهێنه‌ر كاری له چه‌ندین فلیمی سینه‌مایی كردووه وه‌كو پاستێل و فڕێم هه‌ردووكیان خه‌ڵاتی دووه‌میان له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كه‌نداو بۆ فیلمی دۆكیۆمێنتاری به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها فیلمی كۆتۆن 2012 له فێستیڤاڵی فیلمی كه‌نداو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری بۆ فیلمی كۆتۆن به‌ده‌ستهێنا.
دوای دیارنه‌مانی بۆ چه‌ند ڕۆژێك ته‌رمی ده‌رهێنه‌رێكی عێراقی دۆزرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.