لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە75 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوەكرا.
رۆژی هەینی رابردوو نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە76 دۆلار و74سەنت و رۆژەکەی بە 76دۆلار و 61 سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆ دووشهممهش 19ی6ی2023، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 1،08 دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە 75 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 71 دۆلار 20 سەنت فرۆشرا.
داتا ئابوورییە لاوازەکانی ئەمریکا و چین کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکاندا هەبوو.
بڕیارەکانی بانکە ناوەندییە گەورەکان سەبارەت بە رێژەی سوود، کاریگەریی ئەرێنییان کردە سەر بازاڕەکانی جیهان.
لە کاتێکدا کە لە چەند مانگی رابردوودا گەشەی ئابووری لە ئەمریکادا بەهۆی بەرزی هەڵئاوسان و رێژەی سوودەوە خاو بوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، داتا نەرێنییەکانی ئابووریی چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، نیگەرانییەکانی لەبارەی لاوازی خواست لەسەر نەوت زیادی کردووە.
لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای نەوتی رووسی رۆسنەفت رایگەیاند کە پارەی ناردنی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای CNPC ی چینی گۆڕیووە بۆ یوان و روبڵ.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 75 دۆلار و 82سەنت بۆ 76 دۆلار و 33 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 75 دۆلار و 51 سەنت بۆ 75 دۆلار و پێنج سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.