Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 01:24

شەربەتی چەوەندەر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات كە شەربەتی چەوەندەر یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، كە نەخۆشییەكی توندی دڵە و مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە.
توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە خواردنەوەی تەنها 70 مل لە شەربەتی چەوەندەر لە ڕۆژێكدا ، جەڵتەی دڵ یان ئاڵۆزییەكانی دیكەی بۆ نیوە كەمدەكاتەوە .
توێژەران دەڵێن، ئەو شەربەتە، كە ناسراوە بە كاریگەری لە دابەزاندنی پەستانی خوێن، مادەی نیتراتی تێدایە كە یارمەتی فراوانبوونی خوێنبەرەكان دەدات و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات.
لەوبارەیەوە دكتۆر كریشناراج ڕاتۆد، لە زانكۆی كوین مەری لە لەندەن دەڵێت: نەخۆشەكانمان ئەو ڕاستییەیان خۆشویست كە چارەسەرەكەیان بەرهەمێكی تەواو سروشتییە و هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی بەرچاوی نییە .
هەروەهاپرۆفیسۆر جەیمس لیبەر، لە دامەزراوەی دڵی بەریتانی گوتی:: كاری زیاتر ماوە بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هەموو نەخۆشێك سوودێكی درێژخایەن لەم ڕێكارە بەدەستبهێنێت. ئێستا دەبێت ئەم توێژینەوە بچووكە فراوانتر بكرێت بۆ پشتڕاستكردنەوەی .
بەگوێرەی كلینیكی مایۆ، جەڵتەی دڵ كاتێك ڕوودەدات كە ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بە توندی كەم دەبێتەوە یان بلۆك دەبێت، زۆرجار ئەو گیرانە لە ئەنجامی كۆبوونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و ماددەی دیكە لە خوێنبەرەكانی دڵ دروست دەبێت و دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان.هەروەها توێژەران پێیان وایە كە چەوەندەر یارمەتی كەمخوێنی-ش دەدات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.