Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:00

دیوانی شیعری (هه‌ورنیم بۆت ئه‌بارێم) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 له‌ شاری خانه‌قین، له‌ژێر دروشمی (پێكه‌وه‌ له‌پێناو خانه‌قین .. سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب)، ئێواره‌ كۆڕێكی شیعریی به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ شاعیران و ڕۆشنبیران بۆ شاعیری ناسراوی كورد (بورهان به‌رزنجی) به‌رێوه‌چوو  .
 له‌و ئێواره‌ كۆڕه‌دا چه‌ند پارچه‌ شیعرێك له‌لایه‌ن شاعیره‌وه‌ خوێنرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها باسێك له‌سه‌ر نوێترین كۆمه‌ڵه‌ شیعری ئه‌و شاعیره‌ كرا و مه‌راسیمی ناساندن و واژووكردنی دوازده‌مین دیوانی شیعری شاعیر و نووسه‌ر بورهان به‌رزنجی له‌ژێر‌ ناوی (هه‌ور نیم و بۆت ئه‌بارێم) به‌ڕێوه‌ چوو. له‌كۆتاییدا دیوانه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌ش كرا، كه‌ گوزارشت له‌ هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی و قسه‌ی دڵی عاشقێك بۆ مه‌عشووقه‌كه‌ی ده‌كات.
شاعیر بورهان به‌رزنجی له‌ ساڵی 1960 له‌ شاری دوزخورماتوو له‌ گه‌ڕه‌كی  مسته‌فا ئاغا له‌ دایكبووه‌، ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌كاری له‌و گه‌ڕه‌كه‌ به‌سه‌ربردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێری زمانی توركمانی بووه‌، ئه‌وه‌ش  شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ ناسین و ئاگابوونی له‌ كه‌لتوور و شێوازی ڕۆشنفكری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری ئه‌و شاره‌ن پێ به‌خشیووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شیعری چاپكراوه‌ وه‌كو:
1- دیوانی نزای زایه‌ڵه‌  / به‌غدا 1999، ‎ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی / وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری.

‎2-دیوانی ( سیژهبون  مع الریح )  / به‌غدا 1999‎له‌ كوردییه‌وه‌  بۆ  عه‌ره‌بی وه‌رگێرانی (ئه‌نور حسن موسی )، ‎دار ‎الشوون القافیه‌ العامه‌ / بغداد.

3-‎دیوانی  ماسولكه‌كانی  جه‌سته‌م / به‌غدا 2000، ‎ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری.

4-‎دیوانی ‎گۆرانییه‌كانی  په‌پوله‌كان، ‎له‌ توركمانییه‌وه‌  وه‌ریگێڕاوه‌ته‌  كوردی، ‎شیعری  فه‌وزی ئه‌كره‌م / به‌غدا  2001

‎5-‎دیوانی ( أغانی ألشجر ) / به‌غدا 2002، ‎وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی  ( أنور حسن موسی)

‎دار ‎الشؤون الپقافیه‌ العامه‌ / بغداد.

‎6- دیوانی ‎غه‌مه‌كانی  نیشتمانی  من / به‌غدا 2002 .

‎7- دیوانی ‎پانورامای  شه‌ش  سواره‌ی  گه‌رمیان، ‎له‌  شه‌هید  بوونه‌وه‌  بۆ  شه‌هیدبوونێكی  تر، سلێمانی  2004.

‎8- دیوانی ‎بانێژه‌ی  غه‌مه‌كانی  شاره‌كه‌م، چاپخانه‌ی هه‌ولێر2005، ‎ده‌زگای شه‌فه‌ق، كه‌ركووك.

9- ‎دیوانی ‎زایه‌ڵه‌ی  عیشق / سلێمانی 2016.

10- ‎دیوانی ‎له‌  تۆ  وشك  نابمه‌وه‌، سلێمانی، 2019.

11-‎په‌رتوك / إقرأ / عه‌ره‌بی /  ڕا و بۆ چوون / به‌غدا، 2000.

12- ‎په‌رتوكی مێژوویی  ‎(توزخورماتو ألتاریخ والشراكه‌ ألحقیقیه‌ لبنی البشر)، كركوك ، 2011. ‎ده‌زگای ڕووناكبیری كه‌ركووك.

‎13-په‌رتووكی مێژوویی /كركوك ألأرچ والتأریخ ،  كركوك ، 2016. ‎ده‌زگای ڕووناكبیری كه‌ركووك.

    14-‎په‌رتووكی مێژوویی (پقافه‌ القتل والقتل ألجماعی فی العراق) سلیمانی،2017.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.